ئەو شۆفێرەی 3 كەسی كرد بە ژێرەوە و هەڵهات دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە 3 هاووڵاتی كردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلەوە و هەڵهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەلایەن هێزەكانیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە بە ئۆتۆمبێل 3 هاووڵاتی شێلابوو و هەڵاتبوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕوداوێك لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی ڕوویدا، كە ئۆتۆمبێلێك 3 هاوڵاتی شێلابوو هەڵاتبوو، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێلكاری كرا و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

ئاشكراشی كردووە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەگەڕەكی ڕزگاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( گ،غ،أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

پەیوەنیدر