تەندروستی عیراق هۆشداری له بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەمساڵدا دەیان حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون و 7 كەسیش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە تەنها لەماوەی ئەم چوار مانگەی ئەمساڵ 30 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات میدیا عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە، كە زۆرترین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی باشوورن، هەردوو پارێزگای زیقار و كەربەلاش زۆرترین نەخۆش تۆماركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی تەندروستی بەردەوام هۆشداری لە بارەی ئەو نەخۆشیەوە دەدات و هۆكارەكەش بۆ خەمساردی جێ بەجێ‌ نەكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزیە .

پەیوەنیدر