تەقە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كرا

 

چەند كەسێك بە چەك ھەڵیانكوتایە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و بەو هۆیەوە دوو پۆلیسی نەخۆشخانەكە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی كەسوكاری منداڵێكی نەخۆش نزیك كاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی رابردوو ھەوڵیداوە بچێتەژوورەوە و پۆلیسی نەخۆشخانەكەش پێیان وتووە دایك و باوكی منداڵەكە لە ژوورەوەن و تۆ مۆڵەتی چونەژوورەوەت نییە.

دوای چەند كاتژمێرێك ئەو كەسەی مۆڵەتی چوونەژوورەوەی پێنەدراوە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە بە چەك ھەڵیانكوتاوەتەسەر نەخۆشخانەكە و تەقەیەكی زۆریان بەناو نەخۆشخانەكەدا كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی تەقەكان دوو پۆلیسی نەخۆشخانەكە برینداربوون و یەكێكیان قاچی شكاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرن، سەرجەم تۆمەتبارەكانیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

 

 

پەیوەنیدر