كاروان گەزنەیی؛ لەهەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر بۆ بانكەكانی سلێمانی نێردراوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی مانگانە پێویستی بە ٣٦٢ ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچە و لە هەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر لەوەی بڕیاری لێدراوە نێردراوە بۆ بانكەكانی سلێمانی.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك) ی رایگەیاند، سلێمانی مانگانە پێویستی بە ٣٦٢ ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچە و لە هەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار كەمتر لەوەی بڕیاری لێدراوە نێردراوە بۆ بانكەكانی سلێمانی.

ئاشكراشیكردووە، پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەكی مەترسیداری حكومەتی هەرێمدایە، سەرەڕای روونی داهاتەكان و كەمی داهاتەكانی پارێزگاكە، حكومەتی هەرێم داوا دەكات ئیدارەی شارەكە خۆی بڕی كورتهێنان لە پارەی مووچە پڕبكاتەوە.

پەیوەنیدر