تەندروستی عێراق؛ زیاتر لە 500 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانەكران

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلەخۆڵبارینەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقی گرتۆتەوە، ٥١٥ هاووڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپارێگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە تائێستا ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی داغڵی نەخۆشخانەكان كراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ژمارەیە بەشێكیان دوای ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان و هەندێكیشیان لەنەخۆشخانەكان ماونەتەوە و تەندروسیان ناجێگیرە.

پەیوەنیدر