بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت

 

ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ سنووری چوار پارێزگای هەرێم دەنێرێت.

ئەو بەنزینە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان و ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی و پاس ناگرێتەوە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان، دهۆك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێرێت.

بۆ هەریەكە لە ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە یەك تانكەرە واتە 36 هەزار لیتر، بەشی پارێزگای سلێمانیش سێ‌ تانكەرە واتە 108 هەزار لیتر.

وتیشی، ئەو بەنزینە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و جۆری تاكسی و پاس ناگرێتەوە.

سەبارت بە نرخی بەنزینی بازرگانی بەهمەن قادر وتی، تا ئێستا نرخی هەر سێ‌ جۆرەكەی بەنزین وەك خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی عێراق ڕۆژانە بەنزینی 690 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد و لە ڕێگای چەند بەنزینخانەیەكەوە دابەشدەكرا، بەڵام ماوەی ساڵێك بوو كە ناردنی ئەوبەنزینە لەلایەن عێراقەوە ڕاگیرابوو.

پەیوەنیدر