كوشتارگەی سلێمانی؛ تەنها لە پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 211 تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازار كراوە

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك زیاتر لە ٢١١ تۆن، كە بەهای خۆراكی شیاو بوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

شاڵاو عارف ، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز تا ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ٢١١ تۆن و ٧٥٠ كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك و ٢٩٤ تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە كەلەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو بوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

ڕاشیگەیاند، بڕی یەك تۆن و ٥٥٠ كیلۆش ڕەتكراوە كە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاو نەبوون بۆ خواردن.

پەیوەنیدر