ئاوی سلێمانی: پاشەڕۆ و دەبە مەخەنە دەریاچەی دوكان تاوەكو بێ‌ ئاو نەبن

بەڕێوبەر و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی پیرۆزبایی نەورۆز لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و خەڵكی كوردستان دەكەن و داواش لە گەشتیاران دەكەن لەكاتی سەیرانی بەهاردا پاشەڕ و دەبە نەخەنە ناو دەریاچەی دوكانەوە تاوەكو بێ‌ ئاو نەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داواكارین لە هاووڵاتیان لە كاتی سەردانیكردن بۆ سەیرانگەی دوكان و گەشتی بەهاردا پاشەڕۆ و دەبەی بەكارهاتوو فڕینەدەنە ناو دەریاچەكەوە.

ڕاشیگەیاند، ساڵانە بە هۆی فڕێدانی پاشەڕۆی هاووڵاتیانەوە بۆ دەریاچەكە ناچاردەبین وەرگری ئاوی دوكان- سلێمانی چەند جارێك پاك بكەینەوە ئەویش دەبێتە هۆی دواكەوتنی پێدانی ئاوی خواردنەوەی نزێكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی لەشاری سلێمانی و دەورووبەری بۆ چەند ڕۆژێك.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی نەورۆز و وەرزی بەهاردا، بە هەزاران خێزان ڕوو لە سەیرانگا و هاوینەهەواری دوكان دەكەن بۆ گەشت و سەیران و بەسەربدرنی كاتێكی خۆش، بەلام بەشێكی گەتشیاران ناوچە گەشتیارییەكان و سەرچاوە ئاوییەكان پیس دەكەن بەهۆی فڕێدانی پاشەڕۆی گەشتەكانیان.

پەیوەنیدر