سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان

پزیشكێك باس لە سوودە تەندروستییەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەكات

١ — چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی كۆئەندامی هەرس ، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەك بۆ كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی ئەنزایمەكانی هەرسكردن و یارمەتی دانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەكانی ناو جەستە .

٢ — بەهێزكردنی تەندروستی دڵ و بۆریەكانی خوێن لە ڕێگای دابەزاندنی چەوری سیانی و كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن .

٤ — بەدەست هێنانی كێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری كێش .

٥ — یارمەتی دانی كۆنتڕۆڵی ئاستی شەكرەی خوێن .

٦ — پاراستن و بەهێزكردنی تەندروستی پێست و كەمكرندنەوەی نیشانەكانی هەندێ نەخۆشی پێست وەك زیبكە و هەوكردنی پێست بە هۆی بەكتریایە .

٧ — پاككردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەكان و بەهێزكردنی تەندروستی جگەر و كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوكردن .

٨ — هەلێكە بۆ وازهێنان لە ماددە كحولییەكان و جگەرەكێشان .

— تێبینی : بۆ بە دەستهێنانی ئەم سوودە تەندروستیانە پێویستە كەسی ڕۆژووان پاپەند بێت بە ڕێنمییاییەكانی شێوازی خۆراك و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان .
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

پەیوەنیدر