قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ چەندە؟

قەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بریتییە لە ١٩٩ ترلیۆن و ٢٢ ملیار و ١١١ ملیۆن دینار.

بە گوێرەی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، داھاتی خەمڵێنراو لە پڕۆژەیاساکەدا، بە ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار ٩١٩ ملیۆن دینار دیاریکراوە.

هەروەها قەبارەی کورتھێنان لە پڕۆژەیاساکەدا، بریتییە لە ٦٤ ترلیۆن و ٤٦٩ ملیار ١٩٢ ملیۆن دینار.

نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ١٣٠ ھەزار دینار جێگیرکراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە ٧٠ دۆلار خەمڵێنراوە.

پەیوەنیدر