كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی قائیمقام بڕیاردرا بە گۆڕێنی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بەیانیان لە كاتژمێر ۷ بۆ ٨:٣٠ جگە لە ڕۆژە پشووە فەرمییەكان و نیوەڕوان لە كاتژمێر [ ۱۲ بۆ ۱ ]ی شەو دەبێت.

هاوكات لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شاری سلێمانی خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕا و بەهۆی پشووەكانەوە كاتی پێدانی مۆلیدە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.

پەیوەنیدر