ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران هەڵدەبژێردرێن

‎ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك بۆ پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران پێكدەهێنرێت و جێگای ئەو پەڕلەمانتارانەش پڕدەكرێتەوە كە دەستیان لەكار كێشایەوە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی كۆمسیاران پێكدەهێنرێت.

‎وتیشی، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شوێنی ئەو حەوت پەرلەمانتارە پڕدەكرێتەوە كە مانگی ڕابردوو ەستیان لەكاركێشایەوە.

‎ڕۆژی ٢٧/٢/٢٠٢٣ لە كۆبووەوەیەكی پەرلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەڕلەمانتاری كوردستان پەسەند كرا.

‎بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیەیە:
‎یەكەم: دروستكردنی لیژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014.
‎دووەم: سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتیی پەرلەمانی كوردستان لە شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست بەپێی حوكمی ماددەی (27) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:-
‎١ – (حسێن عوسمان شەریف عومەر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جەودەت).
‎٢ – (ئیسلام سعدی عەلی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئەبوبەكر هەڵەدنی).
‎٣ – (عەبدوڵڵا حەسەن )، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل عەلی).
‎٤ – (لەیلا عەلی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئەحمەد).
‎٥ – (بیروان فەقێ ئیسماعیل)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هەڵز ئەحمەد).
‎٦ – (دلێر عەبدولخالق)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (عەلی حەمەساڵح).
‎٧ – (مەهدی عەلی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق).

پەیوەنیدر