نرخی دۆلار دابەزی



نرخی دۆلار ئەمڕۆ دابەزی و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی دۆلار ئەمڕۆ دابەزی و یەكێك لە فرۆشیارانی دۆلار هۆكاری دابەزینەكەی ڕووندەكاتەوە و پێشبینی نزمبوونەوەی زیاتریش دەكات.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراولە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دابەزی و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەبارەی هۆكارەكانی ئەو نزمبوونەوەیە یادگار حەسەن دەڵێت، یەكێك لە هۆكارەكان پەیوەندی بە بڕیارەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە هەیە و هۆكارێكی دیكەش ئەوەیە كە بڕێكی باش دۆلار لە بازاڕەكاندا هەیە.

وتیشی، پێشبینی نزمبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەكرێت.

پەیوەنیدر