ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

 

ئەمڕۆ دوو شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو تا كۆتایی مانگی ئادار دەخایەنێت و بەوپێیە مووچەی مانگی ئادار دەكەوێتە مانگی نیسانەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ی مانگێگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن، بەڵام چەند مانگێكە مووچە لەو وادەیە دابەش ناكرێت.

دوێنێ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵی میدیاكان.

پەیوەنیدر