شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردن لەسەر بودجە و یاسای نەوت سەردانی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە”شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردن لەسەر بودجەی 2023 و یاسای نەوت، سەردانی بەغدا دەكاتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”شاندەكەی حكومەتی هەرێم سبەینێ‌ یەك شەممە بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ درێژە بە وتوێژەكان دەدات لەبارەی پرسەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یاسای بودجە و پرۆژە یاسای نەوت و غاز”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە فارس عیسا بەرپرسی نوێنەراتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد لە بەغدا، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

پەیوەنیدر