كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت

كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، لەم هەفتەیەدا عیراق و چەند وڵاتێكی ناوچەكە بكەونە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا.

سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەڕێی نوسینێك كە لەڕێی فەیسبوكەوە بڵاویكردەوە، ڕاگەیاندووە”نزمە پاڵپەستۆیەكی هەوا و حاڵەتێكی ناجێگیر كە كاریگەریی فراوانیان دەبێت، عیراق و وڵاتی شام و ئەردەن و میسر و سعودیە و كوێت دەگرنەوە”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقیە”دەستپێكی حاڵەتەكە لە ئێوارە و شەوی یەك شەممە لەسەر دوو شەممە دەردەكەوێت و بەپێی پەرەسەندنەكان تا پێنج شەممە یان هەینی بەردەوام دەبێت”.

سادق عەتیە پێشبینی دەكات”ترۆپكی حاڵەتەكە لە عیراق لە ڕۆژی چوار شەممە و بەرەبەیانی پێنج شەممەدا بێت”.

پەیوەنیدر