گەرمیان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژنێك و دوو منداڵ بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەنزیك پەروەردەی گەرمیان لە ناو شاری كەلار لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو منداڵ و ژنێك برینداربوون،

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 3ی 2023 لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس هۆندا لە ژنێك و دوو منداڵ دەدات و برینداریان دەكات ژنەكەش دایكیانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوو منداڵەكە تەمەنیان (1 ساڵ و 3 ساڵ)ە و لەگەڵ دایكیاندا بوون، بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە.

پەیوەنیدر