لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون

هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان کۆیە ـ هەولێر نزیک گوندی ئاریان پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو بەرواری ٢٠٢٣/٢/٢٨ لە ڕێگەی نێوان کۆیە ـ هەولێر نزیک گوندی ئاریان لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( توێتا کامری و رینۆ) پێنج کەس بریندار بوون

هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ڕوداوەکە پێشکەوتنی هەڵە بووە .

May be an image of car, outdoors and text

پەیوەنیدر