پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن

پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك چەند هەنگاوێك ئاشكرا دەكات بۆ دابەزاندنی كێش بەبێ‌ خۆ برسی كردن، كە گرنگترینیان ئاو خواردنەوە و نان خواردنە بە هێواشی.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك 5 هەنگاوی دیاری كردووە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كێشی خۆیان دابەزێنن بەبێ‌ ئەوەی خۆیان لە خواردن دووربخەنەوە.

هەنگاوەكان بریتیتن لە ئەمانە:
١- خواردنەوەی بڕێكی زۆر و پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەكان لەگەڵ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو ڕاستەوخۆ پێش ژەمەكان چونكە یارمەتی زوو تێر بوون ئەدات .

٢- خواردن بە هێواشی و جوینی بە جوانی و دوور كەوتنەوە لە خواردن بەپەلە.

٣- لە كاتی خواردن سەیری مۆبایل و تیڤی و كۆمپیتەر مەكە لەبەرئەوەی خەریك بوون بەو شتانەوە دەبێتەهۆی بڕێكی زۆرتر لە خواردن بخوێت .

٤- خواردنی سووكە ژەمی تەندروست لە بری خواردنی شیرینی و نەستەلە و ساردەمەنی كە دەوڵەمەندن بە وزە وەك پیاڵەیەك چەرەس ، میوەیەك ، یان سەوزەی وەك خەیار و ترۆزی .

٥- نووستنی باش و قووڵ لە شەودا و دووركەوتنەوە لە شەونخوونی.

 

پەیوەنیدر