پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستیپێکرد

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاندووە، لە هەفتەی رابردووەوە دەستکراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوازی قیست بۆ ئەو مامۆستایانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار دینارە زیاترە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

ئەحمەد گەرمیانی، دەشڵێت:” نرخی ئۆتۆمبێلەکان لەنێوان ١٠٠٠ بۆ  هەزار و ٢٠٠دۆلار لە نرخی بازاڕ کەمتر دەبێت و بە پێنج ساڵ دەدرێتەوە و مامۆستا پێویستی بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و یەکێتی مامۆستایان دەبێت تا لە کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێل رابکێشێت”.

، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش بەردەست دەبێت و سێ مانگی دیکەش لەگەڵ کۆمپانیاکە کۆدەبنەوە و ئەگەری زۆرە ئۆتۆمبێلی دیکەش بۆ ئەو پێنج ئۆتۆمبێلە زیادبکرێت کە ئێستا بەردەستن.

سەبارەت بە مەرجەکانیش  رایگەیاندووە، دەبێت داواکار مامۆستا بێت و مووچەی لە ملیۆنێک دینار زیاتر بێت، دوو کەفیلی هەبێت، ئەندامی یەکێتیی مامۆستایان بێت، کە لە رێگەی ئەوانەوە داواکاری پێشکەش دەکات و ئەوانی پشتگیری بۆ دەکەن.

پەیوەنیدر