كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی هات

لەدوای كۆبونەوەی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی داوە، چ لە ڕێگەی حزب یان تیمی یەكێتی لەحكومەت كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان بكرێت .

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی 2ی 2023 لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرتاسەری هەرێم كۆبووە و دوای 3 كاتژمێر كۆبوونەوە نوێنەری مامۆستایان ڕایگەیاند، تەواوی داخوازی و داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژمان خستە بەردەم سەرۆكی یەكێتی .

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڵێنیدا، بەزووترین کات  لە ڕێگەی حزب یان تیمی یەكێتی لەحكومەت کار بۆ دامەزراندنيان بکات و کێشەکانیان چارەسەر بکات.

هاوكات نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ وتى”ده‌یان كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ و سه‌دان به‌ڵێنى بێ كردارى پێداوین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و كۆی 25% ی مامۆستایانی پەروەردە پێك دەهێنن و لەماوەی ڕابردوودا لە هەموو دەرگایەكیان داوە بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەر بكرێت .

 

پەیوەنیدر