ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن

پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، بەكارهێنانی كۆمەڵێك گژوگیای سروشتی ڕۆژانە یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری جەستە و خێرا دابەزینی كێش دەدات.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، بەكارهێنانی كۆمەڵێك گژوگیای سروشتی ڕۆژانە لەكاتی ڕێجیم یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە دووبارە قەڵەو بوونەوە.

گرنگترینیان ئەمانەن :
١ . چای سەوز و قاوەی سەوز:

بە هۆی بوونی ماددەی كاڤایین و كاچیینەوە ، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی ئیشتها ئەدەن.
٢ .گووڵە مێخەك:

بە هۆی بوونی مادددە دژە ئۆكسان و یارمەتی دان لە كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرەی خوێن و باشتر كاركردنی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە ناو جەستەدا.
٣ . زەنجەبیل:

یارمەتی خێرا سووتانی چەوری و كەمكردنەوەی هەڵمژینی چەوری لە ڕێخوڵەكان و كەمكردنەوەی ئیشتها ئەدات ، ئەكرێ بە تەنها بە كار بێت یا لەگەڵ لێمۆدا بە شێوەی گیراوەی زەنجەبیل و لێمۆ بخۆرێتەوە بە سكی ناشتا یا لە نێوان ژەمەكان .
٤ .زەردەچەوە :

بەهۆی بوونی ماددەی كەركەمەوە یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری و خێرا دابەزینی كێش ئەدات.
٥ . بیبەری توون :

بە تەنها بخورێت یا لەناوزەڵاتە و بە وشكراوی و سەوزیش یارمەتی سووتانی چەوری ئەدات .
٦.  زیرە :

دەكرێت تۆوی زیرە بەكوتراوی كەوچێكی چای لێ بخرێتە ناو كووپێك ئاوی گەرمەوە یا زیرە لەگەڵ ماست بخورێت .

٧ . جیسینگ ، ئورێگانۆ ، هۆدیا ، ئەم گژوگیانە لە دەرەوەی كوردستان زۆر بە كار دێن .

پەیوەنیدر