ئەڵمانیا ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە دەكات

ئەڵمانیا ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربووك، دەڵێت، دەمانەوێت هاوكاری ئەو خێزانانە بكەین، كە لە ئەڵمانیا دەژین و كەسوكاریان بەر بوومەلەرزە كەوتوون و بۆ ماوەیەكی كاتی بیانهێننە لای خۆیان، ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونیان نەبێت، یاخود چارەسەری تەندروستییان پێویست بێت.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆ دەستبەكار دەبن و ئامانج لێی ئەوەیە ڤیزا بۆ بەركەوتووەكان ئاسان بكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەش دەڵێت، كارماندەكانیان لە نوێنەرایەتییەكانی توركیا بەهێزتر كردوون و كاتەكانی كاركردنیشیان گۆڕدراوە.

پەیوەنیدر