سبەینێ لە تەواوی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت

بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە بەغدا و تەواوی پارێزگاكانی تری عێراق زەنگی ئاگاداركردنەوەی تایبەت بە بومەلەرزە لێ دەدرێت.

نەواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند: ئامانج لە لێدانی ئەو زەنگە هۆشیاریی هاووڵاتییانە لەكاتی روودانی بوومەلەرزە و پێویست ناکات هاووڵاتییان بترسن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج میوزكی تایبەت بە ئاگاداركردنەوە رێكخراوە و سبەینێ سەعات 11 یەكێك لەو میوزكانە تاقی دەكرێتەوە کە بەكاردێت بۆ راگەیاندنی باری لەناكاو.

پەیوەنیدر