دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا

 

بەهۆی بوومەلەرزەوە لانیكەم هەزار و ٣٥٦ كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا گیانیان لەدەستداوە و هەزاران كەس برینداربوون.

ئەو بوومەلەرزانەی بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە روویاندا و چەقەكەی لە مەڕەشی باكووری كوردستان بوو، لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریاش هەستی پێكرا، لە ئەنجامدا لانیكەم هەزار و ٣٥٦ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزار و ٤١٩ كەسیش برینداربوون.

بوومەلەرزەكان لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئیدلب، حەلەب، حەما، لازقیە، تەرتوس و رەققەی سووریا بە توندی هەستی پێكرا و بووە هۆی وێرانكاری زۆر.

ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، بڵاویكردەوە، بە هۆی بوومەلەرزەكەوە لەو ناوچانەی لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتدان لە هەریەك لە پارێزگاكانی حەلەب، حەما و لازقییە ٦٥٦ كەس گیانیان لەدەست داوە و هەزار و ٤١٩ كەسی دیكەیش بریندار بوون.

هەروەها لەو ناوچانەی سووریایش كە لە ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان ژمارەیەكی زۆر باڵەخانە رووخاون و زیانیان بەركەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەكە لە تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سووریا، بەرگریی شارستانی (كڵاو سپییەكان)، دامەزراوە تەندروستییە خۆجێیەكان و سەرچاوە خۆجێیەكانەوە بەدەستیان گەیشتوون، لە ئیدلیب و ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندان، لانیكەم ٧٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسی دیكەیش بریندار بوون.

پەیوەنیدر