بوومەلەرزەیەكی دیكە مەڕەشی هەژاند

 

لە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەكی دیكەی بەهێز ڕووی دا.

بەپێی زانیارییەكان بوومەلەرزەكە، بە گوڕی 7.5 پلەی ڕێختەر بووە مەڕەشی هەژاندووە و لە ئامەد روحا و چەند شاری دیكە هەستی پێكراوە.

هاوكات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەست بە بوومەلەرزە كرا.

لە بەغدا و دیمەشقیش هەست بە بوومەلەرزە كراوە.

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی هەژاند و لە باشووری كوردستانیش هەستی پێكراوە.

بەنوێترین ئامارەكان لە باكووری كوردستان و توركیا 912 كەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 385 كەسیش بریندار بوون.

لە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا زیاد لە 400 كەس گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی 700 كەسیش بریندارن.

پەیوەنیدر