هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی سەرما بۆ هەرێم دەدرێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لە سبەینێوە شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ناوچەكە بەگشتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی شەپۆڵێكی سەرما رووی تێدەكات كە بۆماوەی هەفتەیەك لەبەیانی رۆژی سێ شەممە بەروار 7-2-2023 دەست پێ دەكات تاكو چوارشەممەی داهاتوو 15-2-2023 كاریگەری بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما لەزۆربەی ناوچەكان لەكاتەكانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبنەوە بە سەنتەری شارەكانیشەوە.

پەیوەنیدر