سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە باكووری كوردستان دەكات

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و باكووری كوردستان كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نوسیوێتی “بیركردنەوە و نزاكانم لەگەڵ ئەو كەسانەیە كە بەهۆی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەكەماندا زیانیان لێكەوتووە”.

ناوبراو پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكار و ئازیزانی قوربانییەكان كردووە و دەشڵێت “هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.”

فوئاد ئۆكتای جێگری سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە 284 گیان لەدەستدان و 2300 بریندار.

ڕاشیگەیاند، 1710 باڵەخانە لە باكووری كوردستان و توركیا وێران بوون بەهۆی بوومەلەرزەكەوە.

پەیوەنیدر