زیانەكانی زۆر تێكردنی هەوا لە تایەكانی ئۆتۆمبێل

هەروەكو چۆن كەمی هەوال لە تایەكان زیانی هەیە بۆ تایەكان و كاتی لێخوڕینیش، بەهەمان شێوە زۆری هەوا لەناو تایەكان چەند زیانێكی هەیە.

1- زیانێکی زۆر بە سیستەمی هەڵپەساردنی ئۆتۆمبێل و سەنتەری جێگیرکردن لەسەر شانسی ئۆتۆمبێلەکە دەگەیەنێ، بەتایبەتی ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە کۆن بێت و ژەنگ و تەقیوی هەبێت.

2- درێژکردنەوەی مەودای وەستان لەکاتی ئیستۆپ گرتن، کە ئەمەش لە خێراییە زۆرەکاندا مەترسیدارە.

3- ئاستی نزمی سەقامگیری ئۆتۆمبێل لە خێراییە بەرزەکان و پێچ كردنەوەدا.

4- داخووران و ڕزینی تایەكان لە ناوەڕاستەوە، ئەمەش تەمەنی تایەكان کەم دەکاتەوە.

5- بیستنی دەنگی لێدان و لەرزین لە ئۆتۆمبێلدا لە شوێنی لێدان و چاڵەکاندا، ئەمەش ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ سەرنشینەکان دروست دەكات.