وێنە.. رێژنە دێهاتی ژیانی هاوژینی پێکهێنا

رێژنە دێهاتی ژیانی هاوژینی پێکهێنا و دەڵێت، خێزان جوانترین و گەورەترین بەخششی خودایە .

رێژنە دێهاتی لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ژیان پڕە لە هەوراز و نشێو ،هەموو کچ و کوڕێک هەر لەو ڕۆژەوە کە لەدایکدەبێ توشی چەندین تاقیکردنەوە دەبێتەوە ،بڕیارە سادە و گرینگەکانی ژیانی لەدەستی خۆیدایە، هاوڕێ و دایک و باب و چواردەورەکەی دێن و دەڕۆن و سەرقاڵی ژیانی خۆیانن.

دەشڵێت، وەلێ ئەو دەمەی بڕیاری هاوسەرگیری دەدەی دەبێ ئەوە بزانی تۆ هاوڕێی تەواوی ژیانت هەڵدەبژێری پێویستە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورەیە بە هەموو بونتەوە قەبوڵبکەی و بە هەموو توانات هەوڵی دروستکردنی ماڵێکی ئارام خێزانێکی بەختەوەر بدەی.جیاوازیەکان لە خۆشەویستیدا و بڕیارەکان لە ڕاوێژدا کۆبکەیەوە .

رێژنە سوپاسی خێزانەکەی دەکات و دەشڵێت، سوپاس بۆ خودای گەورە سوپاس بۆ پاڵپشتی خێزانەکانمان سوپاس بۆ هەمووتان کە بە نامە و پیرۆزباییەکانتان دڵخۆشی و نزای خێر و هیوای ئاسودەیتان پێگەیاندین، خودا هەمووان بە ویستی دڵیان بگەیەنێ و چی خێری تێدایە بۆتان بێنێتە دی.

رێژنە دێهاتی خەڵکی گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ و براندێکی بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکانی دامەزراندووە بە ناوی کیژی دێهات.

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing, tree and outdoors

May be an image of 2 people, people standing, tree and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and mountain

May be an image of 1 person, standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing, tree and outdoors

پەیوەنیدر