Refresh

This website news.xelk.org/10652/24/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




نرخی دۆلار بەرز بووەوە

دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی بەجۆرێك 5 هەزار دیناری بەهاكەی لەدەستدا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24\1\2023، لە بازاڕەكانی سلێمانی بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 161 هەزار و 250 دینار.

هاوكات بۆ ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕی 77,274,679 دۆلاری خستووەتە بازاِەوە و لەو ڕێژەیە بڕی 59,900,000 ی بەشێوەی نەختینەیە و 17,374,679ی بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگیرە و تا دێت بەرز دەبێتەوە، بەڵام دوێنێ‌ نزمبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد بەجۆرێك 5 هەزار دینار كەمیكرد.

گۆڕانی نرخ و لەدەستدانی بەهای دۆلار دوای بڕیارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی هات بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و دانانی عەلی موحسین عەلاق بە وەكالەت لە جێگای .

هاوكات هەر دوێنێ‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق، سالم جەواد ئەلجەلەبی، خانەنشین كرد و بیلال ئەلحەمدانی وەك جێگرەوەی بە كاتی دانا.

 

پەیوەنیدر