Refresh

This website news.xelk.org/10483/23/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




زێلێنسكی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتییە

 

سەرۆكی ئۆكراین، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ئاشكرایكرد، ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتی ئەمنی دەبێت بۆ وڵاتەكەی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئۆكراین، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن كە سەردانی كیێڤی كردبوو، كۆبووەوە.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا زێلێنسكی و جۆنسۆن تاوتوێی پرسەكانی درێژەدان بە پشتیوانی نێودەوڵەتییان بۆ ئۆكراین كردووە.

هەروەها بابەتەكانی پەیوەست بە ئامادەكارییەكان بۆ “لوتكەی ئاشتی” بە دەستپێشخەریی ئۆكراین تاوتوێ كراون و زێلێنسكی سوپاسی جۆنسۆنی كردووە بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشكەشی وڵاتەكەی كردووە.

سەرۆكی ئۆكراین باسی لە پرۆسەی ئەندامێتیی ئۆكراین لە ناتۆ كە بەردەوامی هەیە كردووە و رایگەیاندووە “باوەڕم وایە ئەندامێتی ناتۆ باشترین گرەنتی دەبێت بۆمان”.

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی سوپای رووسیا ورەی نزمە بەڵام سەرەڕای ئەمە پێویستیان بە هاوكاری زیاتر هەیە لەڕووی چەكەوە.

پەیوەنیدر