Refresh

This website news.xelk.org/10214/20/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




نرخی هێلکە هەرزان بوو

دوای ئەوە لە هەفتەی رابردوودا نرخی ھێلکە  بەرزبووەوە، ئەمڕۆ هەینی ھەر کارتۆنێک نرخەکەی نزیکەی ١٥ ھەزار دینار دابەزی.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی راگەیاند،ھەفتەی ڕابردوو نرخی یەک کارتۆن ھێلکە بە ٧٩ ھەزار دینار بوو، بەڵام  ئێستا نرخەکەی بۆ٦٤ ھەزار دینار دابەزیوە.

سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی بەرھەمھێنانی ھێلکە لە ناوخۆ زیادی کردووە و چەند کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی ھێلکەش کراونەتەوە، ھەروەھا کەمتر رێگا دەدرێت بە ھەناردەکردنی بەرھەمی ھێلکە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوانەش ھۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەی.

پەیوەنیدر