تەرمی پێنج هاووڵاتییەكەی دهۆك گەڕێنرانەوە

تەرمی ئەو هاووڵاتییانەی كەئەندامی دو خێزان بوون لە باكوری كوردستان كوژران، گەڕێنرانەوە هەرێم و لە دوو شوێن بەخاك دەسپێردرێن.

دوێنێ پێنجشەممە لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باكوری كوردستان، دەستڕێژی گولـلە لە پێنج هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كرا كە خەڵكی دهۆك بوون و ئەندامی دوو خێزان بوون، لە ئەنجامدا هەر پێنج هاوڵاتییەكە كوژران.

بەپێی زانیارییەكان، تەرمی واحیدە حەیدەر و  ئەحمەد جەلالەدینی كوڕی لە ناحیەی شیلادزێ بەخاك دەسپێردرێن.

تەرمی عەبدوڵا ساڵح، چیمەن شاهینی خێزانی و هندرێن عەبدوڵای كچی لە كۆمەڵگەی باگێڕا بەخاك دەسپێردرێن.

كەسوكاری هەردو خێزانەكە داوا دەكەن لێكۆڵینەوەی خێرا لە هۆكاری ڕووداوەكە بكرێت و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

May be an image of 5 people and people standing

May be an image of 5 people and people standing

 

پەیوەنیدر