غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لە ون كردنی كارتی نیشتمانی و ئاشكرای دەكات، كە غەرامەكەی لەنێوان 25 بۆ 100 هەزار دیناردایە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی كارتی نیشتمانی ون دەكەن سەرتا دەبێت مامەڵەی‌ ونبوونی‌ بۆ بكات و سەردانی‌ كەرتی‌ پۆلیسی بەشی‌ ونبوە‌كان بكات و ئەوانیش نووسراوی‌ بۆ دەكەن بۆ دادوەری بەڵگەنامە ونبوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە نھۆمی یەكەم.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر كە مامەڵەكەی تەواو كرد دەبێت نووسراو بھێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی، بەڵام ھاووڵاتی پێویست ناكات دووبارە فۆڕمی كارتی نیشتیمانی پڕ بكاتەوە.

سەبارەت بە جۆری غەرامەكە ئاشكرای كردووە، ونبوونی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ یەكەم جار غەرامەكەی 25 هەزار دینار و بۆ جاری دووەم دەبێتە 50 هەزار و بۆ جاری سێیەم ئەگەر كارتە نیشتمانییەكەی ون بكات غەرامەكەی دەبێتە 100 هەزار دینار.

پەیوەنیدر